قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كاری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە
  2019-04-04       621       

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە و بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری 1/3 تاوەكو 1/4/2019 لیژنەكان (3375) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشیاندا، (319) سەرپێچیان تۆمار كردووە و بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە (644) شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەهۆی سەرپێچیشەوە (21) شوێن داخراون. ئەمە لەكاتێكدایە لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا (3633) سەردانیان كردبوو، (331) سەرێچیان تۆمار كردبوو، بەوهۆیەشەوە (60) حاڵەتی داخستنیان هەبووە.


لە ئامارەكەدا هاتووە، لەماوەی مانگی رابردوودا بڕی (48) تۆن و (785) كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (11) ملیۆن و (775) هەزار دینار و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.

بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.


لە ئێستادا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بریتین لە (33) لیژنە و بەردەوام و لەكاتی دەوام و كاتە پشووەكاندا سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و كۆگاكان و فرۆشیاران و پیشەوەران دەكەن بۆئەوەی رێگەنەدرێت خۆراك و موادی زیانبەخش و ماوەبەسەرچوو بە هاوڵاتیان بفرۆشن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×