2019-04-04   1684     
لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنێكی بنەرەتی‌و هەندێكی هێشتا رەنگە ماببێتی تانوپۆكەی خۆی وەرگرێت، دەشڵێت " ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵبه‌ندی نه‌له‌سه‌ر بنه‌مای تر كرد، باشترین بنه‌ما كه ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر كرد بنه‌مای یه‌كێتیانه و پارتیانه بو".
ئاوێنە: لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتوە "له‌م لێكتێگه‌یشتنه‌دا یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌خشی كه شتێك هاته خواره‌وه له لیستی یه‌كه‌می داواكارییه‌كانی كه پێشكه‌شی كردوه، پارتیش ئه‌وه‌ی به‌خشی كه شتێك سه‌ركه‌وت، به‌وه‌ش هه‌ردولامان نه‌رمیمان بۆ یه‌كتر نواند له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان، وه هه‌ردو لامان براوه بوین".
لەبارەی ئەو پۆستانەی حزبەكەی داوای كردوە ئەو وتی "له‌هیچ بڕگه و كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئێمه داوای پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێممان نه‌كردوه، به‌ڵام به‌دڵنیایی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پۆستمان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێویستی به‌هه‌مواری یاسایی یا ده‌رچه‌ی یاسایی هه‌بێت به‌دڵنیایی له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی بۆی ده‌دۆزرێته‌وه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان،به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بایی ئه‌وه‌نده به‌شداریمان ده‌بێت كه له‌بڕیاردان و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كان و وه‌رگرتنی مافه‌كانمان به‌شدارێكی كاریگه‌ر بین."