سەرۆكی ئەو باندە دەستگیر دەكرێت كەپارەی نەخۆشخانەی شاریان دزیبو
  2019-04-04       1025       

بەپێی هەواڵی میدیای یەكێتی سەرۆكی ئەو باندە دەستگیر دەكرێت كەپارەی نەخۆشخانەی شاریان دزیبو، ئاشكراشیدەكات سەرۆكی باندەكە ناوی "شاهۆ مەحمود ئەحمەد"ە‌و لەسنوری ناحیەی قادر كەرەم دەستگیركراوە.


ئاوێنە: ئاسایشی سلێمانی كەسێك لەناحیەی قادركەرەم بەناوی " شاهۆ مەحمود ئەحمەد" دەستگیردەكات، راشیدەگەیەنێت ئەو كەسەی دەستگیركراوە كەسی یەكەم‌و كۆتا دەستگیركراوی ئەو باندەیە كە پارەی موچەی كارمەندان‌و پزیشكانی"شار" یان لەشاری سلێمانی رفاندبو.


راشیدەگەیەنێت كەسی دەستگیركراو پێشتر لەسەر تاوانی كوشتن بەمادەی 406 لەدادگای تاوانەكان حوكمدراوە بە زیندانیكردنی هەتا هەتایی‌و دواتر بەهۆی "سوڵحی عەشایەر"ی ئازاد كراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×