ناوی بەرپرسان لەسەر چاڵەکانی ڕێگای کەلار- سلێمانی دەنوسرێ
  2019-04-04       1595       

بەهۆی خراپی ڕێگاکەو دروست بونی چاڵی گەورە لەسەری، چەند مامۆستایەکی قوتابخانەی هەواسان ناوی بەرپرسان لەسەر چاڵەکانی ڕێگای کەلار- سلێمانی دەنوسرێ.


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: سەیوان مەحمود، یەکێک لەو مامۆستایانەی بەشدار بو لەو چالاکیە بە ئاوێنەی ڕاگەیاند ئەم چالاکییە ئێمە وەک مامۆستایانی ئامادەیی قوتابخانەی هەواسان لەمەیدان لەسەر ڕێگاکە کردومانە کەهەموڕۆژێک هاتوچۆی پێدادەکەین، چەن ڕۆژێک پێش ئێستە ئۆتۆمبێلیێکی مامۆستایان کەوتبوە چاڵێکی سەر ڕێگاکە دوتایەی تەقیبو ڕێگاکە بەکەڵک نەماوە.

وتیشی "ئێمە هەستمان بەبەرپرسیارێتی کرد هیچ نەبێت  چالاکیەکی لەم شێوە ئەنجام بدەین تەنها بەنوسین لەسەر چاڵەکانی سەر ڕێگاکە داوا لەبەرپرسان بکەین ڕێگکەمان بۆچاک بکەن، بۆئەوەی چیتر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیە و بەتایبەت مامۆستایان کەهەمو ڕۆژێک ئەمە ئیشیانە لەوڕێگایەوە هاتوچۆ دەکەن بۆگوندو قوتابخانەکان پارێزراو بن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×