ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی باندێكی دزی‌و قۆڵ برین بڵاو دەكاتەوە
  2019-04-04       1056       

لەراگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ ئاوێنە نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان دەستگیركردنی باندێكی دزی‌و قۆڵ برین بڵاو دەكاتەوە.



ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە"  ئاسایشی گەرمیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوورەکە لە هەر دیاردەیەکی نەخوازراو  و دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕوو بە ڕووکردنەوەیان بە دادگا، پاش ئەوەی زانیاری تەواو دەست هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کەوت سەبارەت بە باندێکی قۆلبڕ و دزی کە لە ووڵاتی ئێرانەوە هاتوون بۆ شاری کەلار و دزییان لە چەند کاسبکارێک کردووە".



دەقی راگەیەرناوەكە 


بۆ/کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 


 ((هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان باندێکی دزی و قۆلبڕیان دەستگیرکرد))

لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوورەکە لە هەر دیاردەیەکی نەخوازراو  و دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕوو بە ڕووکردنەوەیان بە دادگا..

پاش ئەوەی زانیاری تەواو دەست هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کەوت سەبارەت بە باندێکی قۆلبڕ و دزی کە لە ووڵاتی ئێرانەوە هاتوون بۆ شاری کەلار و دزییان لە چەند کاسبکارێک کردووە.

دەست بە جێ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوونی تەواو کرد و توانرا لە رۆژی18/3/2019 لە لایەن کارمەندانی زاڵگەی رزگاری سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە لە کەمترین ماوەدا ئەو باندە دەستگیربکرێن کە پێک هاتبوون لە چوار تۆمەتبار بەم ناوانەی لای خوارەوە.
1/منصور عسکر حیدر نجات لە دایک بووی(1962) -2/جمیل عسکر حیدر نجات لە دایک بووی(1961) -3/نیم تاج سلێمان علی سلگانیان لە دایک بووی(1967)-4/فرید جنگیز ابراهیم حیدر نەژاد لە دایک بووی(1997).

جێی ئاماژەیە هەر چوار تۆمەتبار ناوبراو دانیشتووی شاری کرماشانن لە ووڵاتی ئیران و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە لە چەند شارێکی دیکەی عێراق دزییان لە دوکاندارو کاسبکاران کردووەو هەروەها دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو رۆژەی لە لایەن کارمەندانی زاڵگەی رزگارییەوە دەستگیرکراون بەنیازبوون بۆ مەبەستی دزیکردن لە کەلارەوە برۆن بۆ شاری کەرکووک.

هەر چوار تۆمەتباری ناوبراو بە شێوەی قۆڵبڕین برێکی زۆر پارەی کاسبکارانیان دزیوە و لە لایەن بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەوە بە پیی ماددەی(444)ی س ڕاگیراون و دواتر بە پیی تایبەتمەندی تاوانەکەیان لە لایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان کران.








                                                                                                                    راگەیاندن و پەیوەندەییەکان
                                                                                                                  بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×