فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی
كوردستان جارێكی دیكه دوپاتیده‌كاته‌وه كه قوباد تاڵه‌بانی نیوه‌ی هی ئه‌وان و
نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی هی یه‌كێتییه‌و ئاشكراشی ده‌كات كه ناوبراو ده‌بێته‌وه به
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئاوێنه: فازڵ میرانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ساڵیادی رۆژنامه‌ی خه‌باتدا،
به روداوی رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌بێته هۆی "دڵخۆشی"
بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
'
میرانی وتشی"ئەوە بۆچونی منە نەک پارتی، پێم‌خۆش نەبو
وابڵێم بەڵام حەزمکرد ئەو بەستەڵەکە بشکێنم، وتم قەیدی چییە ئەگەر ئێمە یاریدەدەرێکی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بدەین بە برادەرانی یەکێتی، قەیدی چییە ئەگەر وەزیرێکی هەرێم
یان وەزارەتێکی زیاتر بدەین بە برادەرانی یەکێتی بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە پێکەوە بونیادبنێین،
دوێنێش وتم لای من گرنگ نییە پارتی چەند وەزارەتی وەرگرتوە، بێگومان پێمخۆشە حیزبەکەی
من وەزارەتی زۆری بەربکەوێت، شوکر بۆ خودا ئەو بەشەی هەیە، گرنگ ئەوەیە مرۆڤ شوکرانەی
خودا بکات".
فازڵ میرانی راشیگەیاند "ئەگەر یەکێتییەکان دیسان لێم
توڕەنەبنەوە، کاک قوباد کە نیوەی هی ئێمەیە و نیوەکەی دیکەشی هی یەکێتی، هەر دەبێتەوە
بە جێگری سەرۆکی حکومەت".
ئه‌وه بۆ جاری دوه‌مه فازڵ میرانی باس له‌وه ده‌كات كه قوباد تاڵه‌بانی نیوه‌ی هی پارتییه، لێدوانه‌كه‌ی پێشوتری كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
لەبارەی گفتوگۆی پارتی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کە دەیەوێ بەشداری
حکومەت بکات، فازڵ میرانی وتی"لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیش سەلاممان هەیە، پێمان باشە
برادەرانی کۆمەڵیش لە دەرفەتێکدا ئێمە و ئەوان بگەینە قەناعەت بەشداری لە حکومەتدا
بکەن باشە".
فازڵ میرانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه ئه‌وان پەیڕەوی لە رێککەوتنەکەی
دوێنێی نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كه‌ن و وتیشی"دەبێت هەردو حیزب پەیڕەوی لە رێککەوتنی
سەرکردەکانی خۆیان بکەن".