ئاساشی ههولێر رایگهیاند چوار ئهندامی گروپێكی "تاوانكار"یان
دهستگیركردوه كه دهستیان ههبوه له ئهنجامدانی دو كردهوهی "تێكدهرانه"و
یهكێكیان بۆته هۆی گیانلهدهستدانی كرێكارێكی شارهوانی و برینداربونی
كرێكارێكی دیكه كه ههڵگری رهگهزنامهی بهنگلادیشین. كردهوهی دوهمیش
برینداربونی ژنێك و كچهكهی لێدهكهوتۆتهوه.
ئاوێنه: بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر لهڕاگهیهندراوێكدا
بڵاویكردهوه "دوای رودانی دو کردەوەی تاوانکارانە، لێکۆڵینەوە و چاودێری وردی
تیمەکانمان دەستیپێکرد و لە ئۆپەراسیۆنێکدا چوار ئەندامی گروپێکی تاوانکار دەستگیرکران،
کە یەکێکیان ئافرەتە و دو تاوانکاری دیکەی گروپەکەش دەستنیشانکران و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە."
ئاسایشی ههولێر هێمای بۆ ئهوه كردوه كه ئهو دو كردهوهیه "تهنها
كردهوهی تاوانكارانه" بون.
دهقی راگهیهندراوی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر
دوای رودانی دو کردەوەی تاوانکارانە، لێکۆڵینەوە و چاودێری
وردی تیمەکانمان دەستیپێکرد و لە ئۆپەراسیۆنێکدا چوار ئەندامی گروپێکی تاوانکار دەستگیرکران،
کە یەکێکیان ئافرەتە و دو تاوانکاری دیکەی گروپەکەش دەستنیشانکران و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە.
بە پێی دانپێدانانی تاوانباران (سهیلە خالد سلطان رحیمی)
لەگەڵ هاوسەرەکەی بەناوی (هەردی محمد سمایل) پیلانی ئەو دو کردەوەیان داناوە، ئەمەش
بۆ کەمکردنەوەی سزای بەندکردنی (هەردی)، کە
سێ ساڵە بەهۆی کوشتنی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (جێگر عبداللە عزیز) دەستگیرکراوە و لەلایەن
دادگاوە حوکمدرا بە پازدە ساڵ بەند کردن.
سهیلە، داوای لە کەسێکی نزیکی خۆی کردوە بە ناوی (احمد ئازەری-
هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی ئێران) لەبەرانبەر پێدانی بڕی "سەد ملیۆن تومەنی ئێرانی"
یەکێك لە شوبراکانی یان ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەیان بکوژێت، تاوەکو ماڵی (جێگر)ـی
کوژراو تۆمەتبار بکرێن بە تۆڵەکردنەوەی خوێنی کوڕەکەیان، دواتر هەردولا ناچارببن سوڵح
بکەن و سزای حوکمدانی (هەردی) کەمبکرێتەوە.
احمد ئازەری، بەهۆی بازرگانیکردنی لەگەڵ (بارزان عزیز ابراهیم)
پەیوەندی هەبوە و چەند جارێك هاتوەتە هەولێر، دواتر داوای لە هەریەك لە (بارزان عزیز
ابراهیم، هەڵگورد صابر طە، بەختیار ئیسماعیل و هەژار صابر طە) کردوە، هاوکاری بکەن
بۆ کارێکی دژ بە براکانی هەردی حوکمدراو.
لە شارۆچکەی تەقتەق، نارنجۆکێکی دەستی "رومانە"
دەکڕن و دواتر لەلایەن تاوانباری داواکراو (هەژار صابر طە) ئامادە دەکرێت و لەنێو قوتویەکی
دۆشاوی تەماتە، لە ١٥/١/٢٠١٩ له پێش ماڵی
یەکێك لە برایەکانی هەردی بەناوی (دلێر محمد سمایل) دادەنرێتەوە و بە دو کرێکاری ژینگەپارێزی
شارەوانیدا دەتەقێتەوە، ئەم کردەیە بوە هۆی گیان لەدەستدانی ژینگەپارێزێکی شارەوانی
بەناوی (محمد سەجیب حسێن) و بریندار بونی کارمەندێکی هاوپیشەی، کە هەڵگری رەگەزنامەی
وڵاتی بەنگلادیش بون.
دوەم کردەوەی تێکدەرانەیان لە ٥/٣/٢٠١٩ بو، کاتێك سهیلە داوا
لە تاوانباری داواکراو (احمد ئازەری) دەکاتەوە،
کردەیەکی دیکە بکەن. تاوانباری هەڵاتو (احمد ئازەری) لە رێگەی تاوانباری داواکراو
(هەژار صابر طە) نارنجۆکێکی دیکە لە ماڵی برایەکی هەژار بەناوی (هەڵگورد صابر طە) ئامادە
دەکەن، لە پێش ماڵی برایەکی دیکەی حوکمدراو هەردی، بەناوی (دەشتی محمد سمایل) لە گەڕەکی
زیلانی هەولێر، نارنجۆکە ئامادەکراوەکە دادەنرێتەوە و بە هاوسەری (دەشتی) و کچەکەیدا
تەقیەوە و بوە هۆی بریندار بونیان.
هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی
هەردو تاوانباری داواکراو (احمد ئازەری) و (هەژار صابر طە) و دڵنیاییش دەدەینە هاوڵاتییان،
کە ئەم دو کردەوەیە تەنها کاری تاوانکارانە بوە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، 4/4/2019.