وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردبوه‌وه، كه
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتا
توركه‌كه‌ی هۆشداری داوه‌تێ كه هێرشی سه‌ربازی ئه‌نكه‌ره بۆ سه‌ر باكورو رۆژهه‌ڵاتی
سوریا لێكه‌وتی وێرانكه‌ری ده‌بێت. ئه‌نكه‌ره ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ردانێك
له ئه‌مریكایه بۆ به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی
ئه‌ندام له‌ناتۆ. دوێنی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
له‌واشنتۆن بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك كۆبونه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا مایك پۆمپیۆ پشتیوانی خۆی بۆ دانوستانه‌كان له‌باره‌ی باكورو
رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه دوپاتكردۆته‌وه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا هۆشداری داوه‌ته
چاوشئۆغلۆ له‌باره‌ی ئاكامه وێرانكه‌ره‌كانی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی تاكلایه‌نانه‌ی
توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ك به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه مایك پۆمپیۆ نیگه‌رانی
خۆی گه‌یاندۆته‌وه مه‌ولود چاوشئۆغلۆ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی سیستمی
موشه‌كه‌ی ئێس400ی روسی له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌زاری حامی ئاكسۆی، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه "ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
باس نه‌كراوه."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا وتویه‌تی"دیاره
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه به‌ر له كۆبونه‌وه‌كه نوسراوه و وه‌ك چۆن ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت باس له‌چه‌ند بابه‌تێك كراوه كه
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ نه‌كراون."
وتوشیه‌تی"پێشتریش له‌و راگه‌یه‌ندراوانه‌ی
بڵاوكراونه‌ته‌وه دوچاری كێشه‌ی هاوشێوه بوین، پێویستییه‌كی سروشتی نێوان هاوپه‌یمانیمان
ئه‌وه‌یه لێدوانی وردتر بدرێن، به‌تایبه‌ت باس له پرسگه‌لێك نه‌كرێت كه له كۆبونه‌وه‌كاندا
تاوتوێ نه‌كراون."