پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌كه‌لار كه‌سێكیان له‌سه‌ر
دزینی مۆبایل ده‌ستگیركردوه كه دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه له‌شاری
سلێمانی-ش له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێل فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه.
ئاوێنه: مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی
گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه دوای سکاڵای هاوڵاتییەک لەسەر دزینی
مۆبایلەکەی، بنکەی پۆلیسی کەلار تۆمەتبارێک دەستگیركردوه کە مۆبایلی ئه‌و
هاوڵاتییه‌ی پێ بوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت كه‌سه
ده‌ستگیركراوه‌كه لەشاری سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بەهۆی دزینی ئۆتۆمبێلەوە.
به‌پێی پۆلیس تۆمه‌تباره‌كه بۆئەوەی خۆی لەیاسا بشارێتەوە
ناوی سیانی خۆی لە سەر مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی و ڕەگەزنامەکەی گۆڕیوە بە ناوێکی
تر.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو
بەپێی مادەی 446 له ياسای سزادانی عێراقى بەندکراوە.