هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له‌گوندێكی نزیك داقوق ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش و له‌ئه‌نجامی شه‌ڕێكدا دو ئه‌فسه‌ری هێزه‌كه‌و چوار سه‌رباز كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوه.
ئاوێنه: به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سنوری گوندی "سوماقه"ی سه‌ر به داقوق هێزێكی فه‌وجی یه‌كی لیوای 19ی سه‌ر به فیرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی رێكخراوی داعش له‌ناوچه‌كه كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه.
هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هێزه‌كه كه‌وتونه‌ته بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی شه‌ڕێكدا جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه رائید موسه قه‌یسی و ئه‌فسه‌رێكی فه‌وجه‌كه به‌ناوی عه‌لی سه‌بیح و هه‌روه‌ها چوار سه‌ربازی دیكه كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌هێرشێكی هێزه ئاسمانییه‌كانیاندا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعش له چه‌می رۆخانه له‌باشوری رۆژئاوای داقوق 14 چه‌كداری داعش كوژراون.