سەكردەیەكی
كۆمەڵی ئیسلامی رایدگەیاند، تا ئێستا بەشێوەیەكی رەسمی و جدی لەلایەن پارتییەوە
داوایان لێنەكراوە كە بەشداری لەحكومەت بكەن بۆیە هێشتا بەرچاویان رون نییە لەسەر
شێوازی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم. دەشڵێت، ره‌نگه دوای یه‌كێتی پارتی داوا له‌كۆمه‌ڵ
بكات بۆ بەشداری لەحكومەت.
ئاوێنە: فاروق عه‌لی،
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی
ئەمریكا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بڕیاری حزبەكەیان بۆ بەشداریكردن
لەحكومەتی داهاتوی هەرێم رایگەیاندوە"ئه‌وه‌نده‌ی كه من ئاگادارم بم كۆمه‌ڵی
ئیسلامی دوابڕیاری خۆی خستۆته ده‌ست ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش
ده‌ڵێن تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی رەسمی و زۆر جدی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
داوایان لێ نه‌كراوه كه به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن وه تا ئێستاش به‌رچاوییان ڕون نییه
له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه بۆیه له‌سه‌ر به‌شداربون یان به‌شدار نه‌بون."
ڕۆژی چوارشه‌ممه
ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاندبو"پارتی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیهمال كردوه و تازه به‌شداری حكومه‌تی پێ ناكات."
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی لەو بارەیەوە وتویەتی"له‌لایه‌ن خودی جڤاتی گشتیه‌وه وه‌ڵامی
قسه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه درایه‌وه كه ڕای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه، سه‌باره‌ت به
ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكرێت له‌كابینه‌كانی ڕابردودا هه‌رگیز له پێشوه‌خته
ڕای خۆمان ڕانه‌گه‌یاندوه، سه‌یری به‌رنامه‌ی حكومه‌تمان كردوه ئه‌گه‌ر داوامان لێكرابێت
و به‌دڵمان بوبێت به‌شداریمان كردوه ئه‌گه‌ریش نا به‌شداریمان نه‌كردوه، بۆ ئه‌مجاره‌ش
ئه‌گه‌ر داوامان لێ نه‌كرا ئه‌وا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن و له‌ڕێگای
تیمی په‌رله‌مانیمانه‌وه ده‌ست ده‌خه‌ینه سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان، هه‌رچی باش بو ده‌ڵێین
باشه هه‌رچی باشیش نه‌بو له‌حكومه‌ت بین یا نا ده‌یخه‌ینه‌ڕو."
فاروق عه‌لی ئه‌وه‌شی
وتوە"بونمان له‌حكومه‌ت ڕێگر نیه ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی هه‌بو فراكسیۆن و میدیای
و هه‌ڵوێستی سیاسیمان لێی بێده‌نگ بین، نه‌بونیشمان له حكومه‌ت ناكاته ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر
ئیشی باشه كرا نه‌ڵێین باشه."
هه‌روه‌ها وتوشیەتی"ئێمه
به‌شداری كردن له حكومه‌ت به هۆكار ده‌بینین نه‌ك به ئامانج، ئه‌زمونی ڕابردوشمان
له حكومه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ده‌توانین خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ین له حكومه‌ت،
ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌بوین ڕێگای تر هه‌یه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان."
ئەوەشی خستۆتەڕو"كۆمه‌ڵی
ئیسلامی له‌به‌رده‌رگا نه‌وه‌ستاوه به‌رده‌وام چاوه‌رێ بێت بزانێت پارتی داوای به‌شداری
له‌حكومه‌ت لێده‌كات یا نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت مابێت پارتی داوا بكات بێگومان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاشكاوانه ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام ڕه‌نگه پارتی نه‌یه‌وێت
كابینه‌ی حكومه‌ت بنكه فراوان بێت بیه‌وێت هه‌ر له‌و دوسێ لایه‌نه پێكبێت له‌هه‌مو
حاڵه‌ته‌كاندا پارتی وه‌ڵام لای خۆیه‌تی كه بۆچی تا ئێستا به‌فه‌رمی به كۆمه‌ڵی نه‌وتوه
به‌ڵام ئێمه تێڕوانیمان هێشتا كۆتایی نه‌هاتوه ڕه‌نگه دوای یه‌كێتی پارتی داوا له‌كۆمه‌ڵ
بكات ئه‌وه نازانم."
سه‌باره‌ت به هۆكاری
سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، فاروق عه‌لی وتویەتی"كۆمه‌ڵی
ئیسلامی زۆر ده‌مێكه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كاندا
پته‌و بكات له‌نێوشیاندا له‌گه‌ڵ پارتی وتوشمانه ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ین
هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانمان پته‌و بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی چونكه له‌ماوه‌ی
ڕابردودا به‌هۆی هه‌ندێك هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و بابه‌تی تر په‌یوه‌ندییه‌كانمان
ساردی تێكه‌وتبو، بۆیه له‌و چوارچێوه‌شدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك لایه‌نێكی كاریگه‌ری
سه‌رگۆڕه‌پانه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان
پته‌و بكه‌ین، هه‌روه‌ها متمانه دروست بكه‌ین له‌نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی هه‌روه‌ها
كۆمه‌ڵ و پارتی و ته‌واوی لایه‌نه‌كان."
ئەو سەركردەیەی كۆمەڵی ئیسلامی جەختی
كردۆتەوە كە په‌یوه‌ندییه‌كانی
كۆمه‌ڵ و گۆڕان گه‌رموگوڕو ئاسایین، به‌فه‌رمی نه له‌میدیای كۆمه‌ڵ نه له‌میدیای
گۆڕان هیچ شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندن نییه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن كه له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵ یا گۆڕان حسابن یا له‌چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و
وتوشیەتی"ئه‌گه‌رنا به‌شداریكردنی گۆڕان له‌حكومه‌ت و بونی ڕێككه‌وتنی سیاسی نێوان
پارتی و گۆڕان ناكاته ئه‌وه‌ی ئێمه به‌گومان بین له گۆڕان یا نیگه‌ران بین به‌پێچه‌وانه‌وه
وه‌ك جاران په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی و گه‌رموگوڕن."