پەنتاگۆن داوایەكی توركیا لەبارەی پلانی ئەنكەرە بۆ كڕینی ئێس400 رەتدەكاتەوە
  2019-04-05       723       

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پەنتاگۆن) جەخت دەكاتەوە كە لیژنەی تەكنیكی لەگەڵ توركیا دروست ناكەن بۆ تاوتوێی ناكۆكییەكانی نێوانیان لەسەر پلانی ئەنكەرە بۆ كڕینی سیستمی ئێس400ی روسی.

ئاوێنە: ئیریك باهۆن، وتەبێژی پەنتاگۆن رایگەیاند"دروستكردنی گروپێكی كاری تەكنیكی لەم قۆناغەدا پێویست نییەو ئامڕازێكیش نییە كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چاوی لێ بێت وەك چارەسەرێك بۆ ناكۆكییەكە."

ئەو وتانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەكاتێكدان كە پێشتر مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبو كە وڵاتەكەی پێشنیاری دروستكردنی گروپێكی كاری بۆ ئەمریكا كردوە بۆ دیاریكردنی ئەوەی كە ئاخۆ سیستمی ئێس400ی روسی مەترسی لەسەر توانا سەربازییەكانی ئەمریكا یاخود ناتۆ دروست دەكات یان نا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×