مەحمود محەمەد: لەگەڵ یەكێتی رێككەوتوین و كێشەمان لەسەر پۆست نییە
  2019-04-05       1160       

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌شداری پێكردنیان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتون و كێشه‌یان له‌سه‌ر پۆست نییه‌.

ئاوێنە: مەحمود محەمەد بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندوە"ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوەبونە."

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا مه‌حمود محه‌مه‌د وتی"پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانمان كردوه‌و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵمان هاتونه‌ته‌ پێش و به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان ئۆپۆزسیۆنبونیان هه‌ڵبژاردوه‌و هه‌ندێكی دیكه‌شیان تا ئێستا وه‌ڵامێكی دیاریكراویان نییه."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشەممە یەكێتی و پارتی رایانگەیاند كە گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر پشكی یەكێتی لەحكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستانداو هەر ئەو رۆژەش بۆ یەكەمجار فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لەكۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا كرد.

نزیكەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕیوە بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێك نەهاتوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×