سەركردەیەكی یەكێتی: بەڕەسمی داوای جێگری سەرۆكی هەرێم-مان كردوە
  2019-04-05       1396       

عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ئاشكرایدەكات كە حزبەكەی بەڕەسمی داوای جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كردوەو دەشڵێت؛ زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێم پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەیە.

ئاوێنە: عەدنانی حەمەی مینا،  كە هاوكات ئەندامی وەفدی دانوستانكاری یەكێتییە، ئەمڕۆ(هەینی) لەلێدوانێكدا بۆ میدیایەكی نزیك لەحزبەكەی سەبارەت بە كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پۆستە باڵاكانی حكومەت، رایگەیاندوە"یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەتا ئێستا هیچ دانیشتن و گفتوگۆیەكی رەسمی نەكردوە بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی بۆ پۆستە باڵاكانی هەرێمی كوردستان كە بەركەوتەی یەكێتین."

لەبارەی زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، عەدنانی حەمەی مینا ئاشكرایكردوە"یەكێتی بەڕەسمی داوای پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كردوە، بۆیە ئەگەر جێگرێكی دیكە بۆ پۆستی هەرێم زیاد بكرێت یاخود نا ئەوە پەیوەندی بە پارتییەوە هەیە."

عەدنانی حەمەی مینا راشیگەیاندوە"یەكێتی بەنوسراوێكی رەسمی كە ئاڕاستەی پارتی كردوە، داوای هەمو ئەو پۆستانەی كردوە كە بەبەركەوتەی خۆی دەزانێت و ئەگەر ئەو پشكانەی وەرگرت بەشداری حكومەت دەكات و ئەگەر وەرینەگرت ئەو كاتە قسەی دیكەمان دەبێت."

لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتویەتی"ئەو تەلەفۆنەی كاك مەسعود و كاك كۆسرەت، هۆكار بو بۆ ئەوەی هەنگاوێكی دیكە بچینە پێشەوە، ئەگەر لەگەڵ پارتی رێكبكەوین پێدەچێت لەم رۆژانە دابنیشین و ئیمزا لەسەر رێككەوتنەكە بكەین و بۆ رای گشتی رابگەیەنین."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×