پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ: حكومەت ئامادەنییە پاشەكەوتی موچە بداتەوە
  2019-04-05       1705       

مەم بورهان قانع، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان وەرگرتنەوەی قەرزەكانی پێشینەی خانوبەرەو هاوسەرگیریی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بە ئاماژەیەكی رون دەزانێت بۆ ئەوەی كە حكومەت ئامادە نییە پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی كوردستان بداتەوە.

ئاوێنە: مەم بورهان قانع، ئەمڕۆ هەینی لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاند"دەستكردن بە وەرگرتنەوی قەرزی پێشینەی خانوبەرەو هاوسەرگیریی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، ئاماژەیەكی رونە كە حكومەت ئامادەنییە پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی كوردستان بداتەوە، یان لانیكەم ئەو قەرزانە لە بەشێكی ئەو پاشەكەوتە بدرێنەوە، یاخود حكومەت گوێی خۆی كەڕ دەكات لە دانەوەی ئەو پارە پاشەكەوتكراوە كەڵەكەبوانەی لەلایەتی."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە ئەوان وەك فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەو پڕۆژەیەی خۆیان كە لە دو هەفتەی رابردودا پێشكەشیان كردوە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی موچەو دیاریكردنی میكانیزمەكانی گەڕاندنەوە، كار دەكەن تا پەلە بكرێت لەئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم و دوەم بۆ پڕۆژەكەیان و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵ دەدەن زۆرینەی پەرلەمانتاران رازی بكەن كە لە خەمی پارە پاشەكەوتكراوەكانی موچەخۆراندا بن و هیچ بارگرانییەكی دیكە نەخرێتە سەر موچەخۆران و قەرزەكانی حكومەت لەسەر هاوڵاتیان، لەو پاشەكەوتكراوانە بدرێنەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×