2019-04-05   2481     
سەرۆکی شارەوانی دوکان ئاشكرای ده‌كات كه کۆنترۆڵی ئاوی بەنداوی دوكان له‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌رچوه‌و نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ برزبونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه بكه‌ن.
ئاوێنه: پشتیوان ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی دوکان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئاوی بەنداوەکە لەکۆنترۆڵی ئێمه دەرچووەو سەر شۆستەو شەقامەکانی گرتووەتەوەو نازانین چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاوی ڕوبارەکەدا بکەین لەبەرئەوەی سات لەدوای سات ئاوەکە بەرزتر دەبێتەوە".
ناوبراو داوا لەهاوڵاتییان ده‌كات دوربکەونەوە لەشۆستەو شەقامەکان، هاوكات داواش لەپۆلیس‌و هێزە ئەمنییەکان کردووە هاوکاریان بن بۆ ئەوەی خەڵک دوربخەنەوە.
هاوكات ئه‌ندازیار ڕیڤان بورهان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی دوكان رونیده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌یه‌ك چركه‌دا 700 مه‌تر سێجا ئاو له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان ده‌ڕژێته زێی بچوكه‌وه هاوكات بێڵ ماوس 60 سانتیمه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه سه‌رڕێژ ده‌كات كه ته‌نها یه‌ك ده‌رگای سپیل وای كراوه‌ته‌وه.
وتیشی، چوار وه‌حده‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌باش كراوه‌ته‌وه كه بڕی 260 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێنن.