یه‌په‌گه‌: له‌دو مانگی‌ رابردودا ٢٣ چەکداری داعش کوژراون
  2019-04-05       815       

به‌پێی‌ ئامارێكی‌ یەکینەکانی پاراستنی گەل -یەپەگە- لەمانگەکانی شوبات‌و ئازارداو لەئەنجامی شەڕو پێكدادانەكانیان لەگەڵ گروپی چەکداری داعش ٢١ شەڕڤان شەهیدبون‌و ٢٣ چەکداری داعشیش کوژراون.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ یه‌په‌گه‌، لەماوەی دو مانگی شەڕو پێكدادانەكانیاندا، شەڕڤانان توانیویانە ١٥٢ ئۆپراسیۆن بۆسەر چەکدارانی داعش بکەن‌و لەئەنجامدا ٢٣ چەکداری داعش کوژراون.

یەپەگە ئەوەشی خستۆته‌رو كه‌ هەزارو ٥٤٤ چەکداری داعش خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووەو ئێستا لەگرتوخانەکاندا دەستبەسەرکراون.

ئاشکراشیکردووە لەئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنانەدا ژمارەیەکی زۆری چەک‌و تەقەمەنی‌و کەلوپەلی سەربازی دەستیان بەسەرداگیراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×