2019-04-05   1277     
به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانیی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.
ئاوێنه: سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عه‌بدوڵا، پادشای ئوردنه‌و بۆ به‌شدارییكردنه له‌كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانیی تایبه‌ت به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا.
بارزانی‌و وه‌فدی یاوه‌ری، له‌لایه‌ن شازاده فه‌یسه‌ڵ بن حوسه‌ین پێشوازی لێكراوه.
كۆڕبه‌نده‌كه 17ه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابورییه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و دووه‌مین كۆڕبه‌نده له‌سه‌ر ئاستی ئوردن‌و زیاتر له‌هه‌زار سه‌ركرده‌ی وڵاتان‌و كه‌سایه‌تی‌و خاوه‌ن پێگه‌ی ئابوری له‌سه‌ر جیهانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.