قایمقامی دوکان داوا لەهاوڵاتیان دەکات لەبەنداوەکە نزیک نەبنەوە
  2019-04-05       1753       

قایمقامییەتی قەزای دوکان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌به‌راورد به‌ئه‌مرۆ، سبه‌ی‌ ئاوێكی زۆر بەردەدرێتەوەو بەو هۆیەوە ئاستی ئاوی زێیەكە زیاتر بەرزەبێتەوە، بۆیه‌ "داوا لەهاوڵاتیان دەکه‌ین لەبەنداوەکە نزیک نەبنەوە".

ئاوێنه‌: قایمقامییەتی قەزای دوكان ئاگادارییەکی‌ بۆ هاوڵاتیانی شارۆچكەی دوكان‌و ئەو گەشتیارانەی رودەكەنە ناوچەکە بڵاوکردەوەو له‌به‌شێكیدا هاتووه‌، 'ئاگادارتان دەكەینەوە کاتژمێر 8ی رۆژی‌ دوشه‌ممه‌، بەنداوی دوكان ئاوێكی زۆرتر بەردەداتەوەو بەم هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێیەكە بەبەراورد بەئەمڕۆو رۆژانی رابردو زیاتر بەرزەبێتەوە. 

راشیگه‌یاندووه‌، "لەهەمانكاتدا هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدان‌و هەماهەنگی تەواوكراوەو ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان‌و هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، بۆیە داواكارین خۆتان بپارێزن‌و لەرۆخی زێیەكە نزیك نەكەونەوە، تاوەكو هیچ مەترسییەك روبەڕوتان نەبێتەوەو سەلامەت بن''.

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەنداوی دوكان هیچ كێشەیەكی هونەری‌و تەكنیكی نییە، تەنها بۆ راگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارن ئاوی زیاتر بەرداتەوە. 

قایمقامییەتی قەزای دوكان هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراودا دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن:

07701585794  سەرۆكی شارەوانی دوكان
07701437014 فەرمانگەی بەرگریی شارستانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×