2019-04-05   698     
عادل عه‌بدولمه‌هدی
بڕیاره سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بگاته تاران. میدیاكانی ئێرانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یامی یه‌که‌می سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌یه که گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران‌و به‌غدا کاریگه‌ریی نه‌بووه.
ئاوێنه: میدیاكانی ئێران بڵاویانكردۆته‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو به‌یاوه‌ری دو شاندی سیاسی‌و ئابوری سه‌ردانی تاران ده‌کات، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی ناوبراوه بۆ ئێران له‌و کاته‌وه که بۆته سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌و سه‌رچاوانه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاران دو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت‌و له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران‌و سه‌رۆک کۆمار‌و گه‌وره به‌رپرسانی دیکه‌ی ئێران کۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران‌و به‌غداو دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی تاوتوێ ده‌کات.
سه‌ردانه‌که‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاران له‌کاتێکدایه که پێشتریش به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌ردانی تارانی کرد‌و وێڕای چاوپێکه‌وتن‌و وتوێژی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی ڕایگه‌یاندبو که په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران‌و به‌غدا له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان به‌هێزتر ده‌کرێن.
به‌پێی میدیا ئێرانییه‌كان، "پاش سێ مانگ له‌سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش به‌یاوه‌ری شاندێکی باڵا سه‌ردانی تاران ده‌کات، ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ئیراده‌ی به‌رپرسانی عێراقه بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانه، له‌هه‌مانكاتدا په‌یامی یه‌که‌می سه‌ردانه‌كه ئه‌وه‌یه که گوشاره‌کانی ئه‌مریکا بۆ دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران‌و به‌غدا کاریگه‌ریی نه‌بووه."