سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران
  2019-04-06       598       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كەمێك لەمەوبەر عادل عەبدولمەهدی گەیشتۆتە بەسەردانێكی رەسمی كە دو رۆژ دەخایەنێت گەیشتۆتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

بەیاننامەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە عادل عەبدولمەهدی لەسەردانەكەیدا ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتەكەی و هەروەها ژمارەیەك لە بازرگانان هاوڕێیەتی دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی لەچوارچێوەی گەشتێكی ئیقلیمیدا دەبێت كە سەردانی توركیاش لەخۆدەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×