وەفدێكی عێراق بۆ تاوتوێی چارەنوسی چەند دەروازەیەكی سنوریی سەردانی سلێمانی دەکات
  2019-04-06       707       
دەروازەی سنوریی پشتە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە وەفدێكی حكومەتی عێراق سەردانی سلێمانی بكات و دواهەمین راپۆرت سەبارەت بە چارەنوسی چەند دەروازەیەكی سنوریی ئامادە بكات.

ئاوێنە: عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێكی حكومەتی عێراق كە لە نوێنەرایەتی 12 وەزارەت پێكهاتون سەردانی سلێمانی دەكات بەمەبەستی ئامادەكردنی دواهەمین راپۆرت سەبارەت بەڕەسمی كردنەوەی دەروازە سنورییەكانی "سەیرانبەند، پشتە، كیڵی و تەوێڵە."

وتیشی"ئەو وەفدە ماوەی هەفتەیەك دەمێنێتەوەو رۆژی یەكشەممە سەردانی دەەروازە سنورییەكان دەكات كە بڕیارە هەر رۆژێك سەردانی یەكێك لە دەروازەكان بكات و دوا راپۆرتی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرزدەكاتەوە."

ئەوەشی خستەڕو"هاوكات لەو راپۆرتەدا یەكلایی دەكرێتەوە، ئەو دەروازە سنورییانە بەشێوەی رەسمی بكرێنەوەو بە نێودەوڵەتی بناسێنرێن یاخود هەر بە دەروازەیەكی بازرگانی بمێننەوە."

جەختی لەوەشكردەوە، دوای ئەوەی راسپاردەكان ئاڕاستەی سەرۆك وەزیران كران، دوا بڕیاری كردنەوەی دەروازە سنورییەكان لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×