كەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت
  2019-04-06       1010       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند ئاسمانی ئەمڕۆ(شەممە) و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستان لەنێوان نیچمە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت و باران بارینیش بەردەوام دەبێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی باشوری كوردستان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ باراینی باران لەكات و شوێنی جیاجیادا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە ناوچە شاخاوییەكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك رێژەی باران بارینەكە زیاتر دەبێت.

 

سەبارەت بە كەشوهەواری سبەینێش رایگەیاندوە كە ئاسمانی شارەكانی باشوری كوردستان دیستان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەكات و شوێنی جیاجیادا.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×