سلێمانی؛ وەفدێكی پارتی بۆ كۆبوەنەوە لەگەڵ گۆڕان گەیشتە گردی زەرگەتە
  2019-04-06       949       

كەمێك لەمەوبەر وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبونەوە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی.

ئاوێنە: بەپێی میدیای گۆڕان كەمێكی دیكە وەفدی پارتی و گۆڕان لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوەو وەفدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان كەمال كەركوكی سەرۆكایەتی دەكات.

سەردانەکەى وەفدی پارتى و کۆبونەوەى هەردولا لە چوارچێوەى هەنگاوە یاساییەکانى پەرلەمانە بۆ هەموارى پڕۆژەى سەرۆکایەتى هەرێم و گفتوگۆ دەکەن لەبارەى رێککەوتنەکەیان لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بەرکەوتەى لایەنەکان لە کابینەى نوێى حکومەت.

هاوکات تاوتوێى دۆخى سیاسی هەرێم و  ناوچەکە و پرسى کەرکوک و پەیوەندییەکانى هەرێم لەگەڵ بەغدا دەکەن.

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پارتی و گۆڕان، یەكەم كۆبونەوەی ئەو دو لایەنە دەبێت دواى دەستپێکردنى هەنگاوەکانى پەرلەمان بۆ هەموارى پرۆژەیاساى سەرۆکایەتى هەرێم و دەستپێکردنى هەنگاوە یاساییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×