كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی دەستی پێكرد
  2019-04-06       608       
دیمەنێك لەكۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی. فۆتۆ: هاوژین شەریف

كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی دواین رێككەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە سلێمانی دەستی پێكرد.

ئاوێنە: بەپێی میدیای یەكێتی مەكتەبی سیاسی حزبەكە لە كۆبونەوەكەیدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێككەوتنە دەكات كە لەچەند رۆژی رابردودا لەنێوان یەكێتی و پارتی كرا بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسیدا بڕیار بدرێت لەسەر ئەوەی رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆببێتەوە.

رۆژی چوارشەممەی رابردو دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، وەفدی دانوستانكاری هەردولا گەیشتنە رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان.

هەر ئەو رۆژە بۆ یەكەمجار فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشداری لەكۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا كرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×