كۆبونەوەی پارتی و گۆڕان بەبێ هیچ راگەیەندراوێك كۆتایی هات
  2019-04-06       1711       

كۆبونەوەی ئەمڕۆی وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكە لەشاری سلێمانی بەبێ هیچ راگەیەندراو و رونكردنەوەیەك كۆتایی هات.

ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی كەمال كەركوكی گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە.

سەردانەکەى وەفدی پارتى و کۆبونەوەى هەردولا لە چوارچێوەى هەنگاوە یاساییەکانى پەرلەماندا بو بۆ هەموارى پڕۆژەى سەرۆکایەتى هەرێم و گفتوگۆكردن لەبارەى رێککەوتنی پارتی لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بەرکەوتەى لایەنەکان لە کابینەى نوێى حکومەت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبونەوەكە كۆتاییهات، بەڵام وەفدی هیچ لایەكیان رونكردنەوەیان بۆ رۆژنامەوانان نەداو هیچ راگەیەندراوێكیشیان بڵاونەكردەوە.

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پارتی و گۆڕان، یەكەم كۆبونەوەی ئەو دو لایەنە بو دواى دەستپێکردنى هەنگاوەکانى پەرلەمان بۆ هەموارى پرۆژەیاساى سەرۆکایەتى هەرێم و دەستپێکردنى هەنگاوە یاساییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×