عەلی باپیر: بەشداریكردنمان لەحكومەت بەندە بە سێ مەرجەوە
  2019-04-06       1846       

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، تا ئێستا نەیانوتوە بەشداری لەحكومەتی نوێدا ناكەن بەڵام بەشداریكردنیان بەندە بە سێ شتەوە كە یەكیان ئەوەیە تا چەند بەرنامەی حكومەتەكەیان تا چەند بەدڵ دەبێت. ئەو دەشڵێت"پارتی سەلامێکی گەرممان لێ بکەن بەدڵنیاییەوە ئێمەش وەڵامێکی گەرم دەدەینەوە."

ئاوێنە: عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لەوتوێژێكدا لەگەڵ روداو سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"بەداخەوە ێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر دواکەوت و نەدەبو ئەوەندەی پێبچێت، پارتی و یەکێتی کە تاوەکو ئێستا ئەم وڵاتەیان بەڕێوەبردوە نیشانەی پرسیاریان دەکەوێتە سەرو خەڵک ئەم دۆخەی پێناخۆشە."

سەبارەت بە ئەگەری بەشداریكردنی حزبەكەیان لە كابینەی نوێی حكومەت و گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی، عەلی باپیر وتی"برادەرانی پارتی چەندجارێک هاتنە لامان بەڵام وەکو وەفدی سیاسی هاتن نەک وەفدی پێکهێنانی حکومەت، نەچوینە گفتوگۆ لەوبارەیەوە. ئومێدمانوایە ئەوان سەلامێکی گەرم بکەن کە بەدڵنیاییەوە ئێمەش وەڵامێکی گەرم دەدەینەوە."

ئەوەشی خستەڕو"ئێمە تاوەکو ئێستا رامان نەگەیاندوە کە بەشداریی کابینەی نوێ نابین بەڵام بەشداربونەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تاوەکو چ رادەیەک پارتی لێمان دێتە پێش لە دو سێ روەوە. یەکەم: بەرنامەکەمان تا چ رادەیەک بەدڵە. دوەم: تا چ رادەیەک بیروبۆچونەکانی ئێمە وەردەگیرێن و پێگەی خۆمان چۆن دەبینین لەو حکومەتەدا. سێیەم: خوڵککردنەکەی پارتی کە ئەو خاوەنی پرسی پێکهێنانی کابینەکەیە چۆن دەبێت."

هەروەها وتیشی"لەگەڵ بەرپرسانی پارتیش ئەو قسەیەمان کردوە کە ئێمە بەشداربین لە کابینەی نوێ یان بەشدار نەبین پێمان باشە باشترین حکومەت و پەرلەمانمان هەبێت."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×