یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان زیاتر لە 550 ئەندامی هەیە
  2019-04-06       950       

لەژێر دروشمی "سیستەمێكی پەرلەمانی دروست‌و هەنگاونان بەرەو چاكسازی‌و سەروەری یاسا" سێیەمین كۆنگرەی پەرلەمانتارانی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد كە زیاتر لە 550 ئەندامی پەرلەمانی خولە جیاجیاكانی  هەیە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" لەهۆڵی پێشەوای شاری هەولێر لەژێر دروشمی "سیستەمێكی پەرلەمانی دروست‌و هەنگاونان بەرەو چاكسازی‌و سەروەری یاسا" بە بەشداری زیاتر لە 300 ئەندامی پەرلەمانی خولی ئێستا‌و پێشو سێیەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان دەستیپێكرد، كە تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستان پشكی سەرۆكی ئەو یەكێتییە بۆخۆی دەبات.


لەو كۆنگرەیەدا دەستەیەكی باڵا كە ئەندامەكانی لە 11 كەس پێك دێن هەڵدەبژێردرێن، چاوەروانیش دەكرێت سبەینێ‌ "یەك شەممە" دەستە باڵا هەڵبژێردراوەكە لەیەكەم كۆبونەوەی خۆیاندا سەرۆكێك كە لەپشكی پارتی بێت هەڵبژێرن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×