بەتۆمەتی ئەندامبونی لەیەكێك لەحزبە كوردییەكانی رۆژهەڵات ژنێك دەستگیر دەكرێت
  2019-04-06       1273       

بەتۆمەتی ئەندامبونی لەیەكێك لەحزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ژنێك لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر دەكرێت.

ئاوێنە: تۆری مافی مرۆڤی كوردستان لەراگەیەنراوێكیدا چارەنوسی "مەقبولە سكاوەند" ئاشكرا دەكات كە پێش  یەك مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزەكانی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامبونی لەحزبێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركرابو.

بەپێی راگەیەنراوەكەی تۆری مافی مرۆڤی كوردستان ئەو ژنە كوردە پاش یەك مانگ مانەوەی لە زیندانی شاری ورمێ‌، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی شاری خۆی، ئاشكراشیدەكات "مەقبولە سكاوەند" خەڵكی شاری ماكۆیە، ماوەیەك پێش ئێستا بە هەماهەنگی بنەماڵەكەی‌و ئاگاداری سوپای پاسداران گەرابویەوە بۆ ئێران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×