وتەبێژی یەكێتی: رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی واژۆ دەكرێت
  2019-04-06       1050       

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت لەچەند رۆژی داهاتو رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی واژۆ دەكرێت، ئاماژەبەوەش دەكات لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەی باس لەو لێكتێگەیشتنە كراوە كە پەیوەندی بە بەشی یەكێتیەوە هەیە لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.


ئاوێنە: لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەی خستەرو كە تێیدا ئاماژەی بەوە كرد لەچەند رۆژی داهاتو یەكێتی‌و پارتی رێككەوتنی نێوانیان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم واژۆ دەكەن، ئەو وتی "لەكۆبونەوەكە باس لەدابەشكردنی پۆستەكان نەكراوە، تەنها گفتوگۆ لەسەر ئەو لێكتێگەیشتنە كراوە كە پەیوەندی بە پشكەكانی یەكێتیەوە هەیە".


ئاشكراشیدەكات ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەی دەستخۆشی لەو لێكتێگەیشتنەی نێوان یەكێتی‌و پارتی كردوە، وتیشی " دەمەوێت هەڵەیەك راست بكەمەوە كە رێككەوتن لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە نەبووە بەڵكو رێككەوتنێكی دورودرێژە، چەند هەفتەیەكی خایاندوە لەلایەن وەفدی ئێمە و دەرەوەی وەفدەكەش كە لە كۆتایی دانوساندنەكاندا پێویستی بەوە بوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان كاك كۆسرەت و كاك مەسعود دا ئەنجام بدرێت و دانوستانێكی ئاسانیش نەبوە و قورس بو، پرسی كەركوك و هەندێك پرس كە پەیوەندی بە بەغداوە هەیە رەوانەی ئەو رێكەوتنە كراوە كە لەنێوان كاك كۆسرەت و كاك مەسعود دا كراوە ".


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×