زێباری: حكومەتی داهاتوی هەرێم لەپارتی‌و یەكێتی‌و گۆران پێك دێت
  2019-04-07       1194       

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت حكومەتی داهاتوی هەرێم لەپارتی‌و یەكێتی‌و گۆران پێك دێت، ئاماژەبەوەش دەكات ئەو لایەنە سەرەكیانە پابەندن بە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكانەوە.


ئاوێنە: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە هەرسێ‌ لایەنی سەرەكی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بزوتنەوەی گۆران پێكهێنەری سەرەكی كابینەی نوێی حكومەتن، ئاماژەبەوەش دەكات لایەنەكان بە گوێرەی مافی خۆیان پۆستیان پێدراوە.


راشیدەگەیەنێت یەكێك لەو خاڵانەی كە حزبەكەی لەگەڵ یەكێتی‌و گۆران لەسەری رێككەوتوە پرسی چاكسازیكردنە، دڵنیایش دەدات لەسەر ئەوەی كە پارتی پابەندی رێككەوتنەكانی دەبێت، ئاشكراشیدەكات بەپێی رێككەوتنەكەیان یەكێتی سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، شەش وەزارەت، چەند دەستەیەكی سەربەخۆ وەردەگرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×