"لەمێژە ئێران داوای لەعێراق كردوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەسەرخاكەكەی نەمێنێت"
  2019-04-07       1185       

ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران – حدكا، تەیمور مستەفایی رایدەگەیەنێت لەمێژە ئێران داوای لەعێراق كردوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەسەرخاكەكەی نەمێنێت، پێشی وایە ئێران دەیەوێت زیاتر مەیدانەكەی بۆ ئاوەڵاتر بێت.


ئاوێنە: تەیمور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران – حدكا بە ئاوێنەی راگەیاند بونی ئەمریكا لەعێراق بوەتە بەربەست لەبەردەم دەستوەردان‌و هەژمونی ئێران لەعێراق، وتیشی "ئەگەر ئەمریكا لەعێراق نەمێنێت، ئەوا عێراق خۆماڵیتر دەبێت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران".


پێشی وایە بریاری ئەمریكا لەسەر سوپای پاسدارانی ئێرانی‌و  خستنیە لیستی تیرۆرەوە بریارێكی دروستە، باس لەوەش دەكات بەشێكی تری داواكەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بۆ دەركردنی ئەمریكا لەعێراق جۆرێكە لەكاردانەوە.



لێدوانی ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران – حدكا

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×