عوسمان بانیمارانی: رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی، مردنێكی هێواشە بۆ یەكێتی
  2019-04-07       2144       

عوسمان بانیمارانی، یەكێك لەسەركردەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاوێنە داوا دەكات حزبەكەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەرنەگرێت، پێشی وایە سەرۆكێكی یەكێتی لەنێوان هێمن هەورامی‌و مونا قەهوەچی هیچ رۆڵێكی نابێت، دەشڵێت "ئەگەر شەراكەتی راستەقینە بەدی نەیەت رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی، مردنێكی هێواشە بۆ یەكێتی".

 

ئاوێنە: عوسمان بانیمارانی رایدەگەیەنێت دوای پەیامەكەی مەسعود بارزانی، ئەگەر یەكێتی هەر پێداگربوایە لەسەر داواكارییەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دو ئیدارەیی دروست دەبو، پێشی وایە ئەگەر كابینەی نوێ‌ بە ئەقڵیەتی رابردو كار بكات ئەو دروشم‌و بەڵێنانە نایەتە دی كە یەكێتی‌و لایەنەكانی دیكە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە هاوڵاتیانی كوردستانیان داوە، داواش لەلایەنە سیاسییەكان دەكات واز لە موزایەدەی سیاسی بهێنن.

 


لەبارەی نیگەرانی بەشێك لەكادیرانی یەكێتی لەرێككەوتنەكەی نێوان حزبەكەیان لەگەڵ پارتی ئەو وتی "ساڵانێكە كادیرانی یەكێتی بێبەشن لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێتی شەریكی حكومەت نەبوە، یەكێتی دەیویست پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت‌و دانانی پارێزگاری كەركوك‌و وەزارەتی داد لەبەغدا بە یەك پاكێج بێت بەڵام بەداخەوە نەكرا".

 

ئەمرۆ دەقی چاوپێكەوتنەكە لەئاوێنە بڵاو دەكرێتەوە . . .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×