سلێمانی: باندێكی مەترسیدار دەسگیر دەكرێت
  2019-04-07       1554       

لەمیانی پرێس كۆنفرانسێكیدا عەمید حەسەن نوری، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری راگەیاند كە كاری دزی‌و رفاندن‌و كوشتنی هاوڵاتیان بوە لەپێناو پارە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە"  عەمید حەسەن نوری، بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند ئاسایش توانیویەتی باندێكی مەترسیدار دەستگیر بكات، باس لەوەش دەكات ئەو باندە سەرەتا لەدزینی جانتای ژنانەوە دەستیان پێكردوە‌و دواتر هەستاون بە رفاندن‌و كوشتنی هاوڵاتیان‌و دزینی ئۆتومبێل لەپیاو دەستكەوتنی پارەدا.


راشیدەگەیەنێت دوكەسیان بەناوی "تاریق‌و مەریوان" كوشتوە، پەیوەندیشیان لەگەڵ باندەكانی خواروو ناوەراستی عێراق هەبوە ئەو ئۆتومبێلانەی دزیویانن لەرێگەی ئەوانەوە فرۆشتویانن، دەشڵێت " تا ئێستا باندی تاوانكاری مەترسیداری لەو شێوەیەم نەبینیوە، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م هه‌ركه‌سێك له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌ تاوانیان به‌رامبه‌ر كراوه‌، بێنه‌ لای‌ ئێمه‌و سكاڵا بكه‌ن و نه‌ترسن، بۆئه‌وه‌ی‌ مافه‌كانیان بۆ وه‌ربگرینه‌وه‌، كچێك سه‌یاره‌ی‌ لێ ڕفێندراوه‌ له‌به‌كره‌جۆ، ئێمه‌ش له‌وێوه‌ به‌دوای‌ ئه‌م كه‌یسه‌ كه‌وتین، له‌چوار ڕۆژدا گه‌یشتینه‌ سه‌ره‌داو ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×