عەلی ئیحسان یاوز، جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئاكه‌په)، رایگەیاند، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه داواكاری پێشكەش بە دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەن بۆ سەرلەنوێ ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەكانی تەواوی ناوچەكانی ئیستانبوڵ.
ئاوێنه: ئه‌و لێدوانه‌ی جێگری سه‌رۆكی گشتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای حزبه‌كه‌ی به‌شێك له ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ ژمێردراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری(جه‌هه‌په) له پێش بینالی یڵدرم، كاندیدی ئاكه‌په‌وه‌یه بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ.
عه‌لی ئیحسان یاوز رایگه‌یاند، ئەمڕۆ داواكاری پێشكەش بە دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەن بۆ سەرلەنوێ ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەكانی تەواوی ناوچەكانی ئه‌سته‌نبوڵ.
به‌پێی قسه‌ی جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاكه‌په تا ئێستا تا ئێستا جیاوازییەكە بۆ 16 هەزار و 442 دەنگ كەمبوەتەوە. به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په شتێكی دیكه ده‌ڵێت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ موحه‌ڕه‌م ئه‌ركه‌ك، جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په له‌میانی لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرایكرد كه ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كاندیدی جه‌هه‌په 17 هه‌زار و 132 ده‌نگ له پێشه‌وه‌ی بینالی یڵدرم كاندیدی ئاكه‌په‌وه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په راشیگه‌یاند، جه‌هه‌په براوه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، به‌ڵام ئاكه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یه‌وێت هه‌مو جۆره ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان بگۆڕێت.
له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو به‌ڕێوه‌چون، جه‌هه‌په توانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای دامه‌زراندنی ئاكه‌په‌وه، هه‌ردو شاره‌وانی ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره ده‌ربهێنێت.