هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین رایگه‌یاند، له دو چالاكی
هێزه‌كانیاندا له گوندێكی ناحیه‌ی "شێراوا"ی سه‌ربه عه‌فرین چوار چه‌كداری
میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا كوژراون و حه‌وتی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنه: هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی
سه‌ربازی دژ به سوپای توركیا‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ
شه‌ممه هێزه‌كانیان ھێرشیان كردۆته سه‌ر گروپێكی میلیشیكان له گوندی "چلبه‌ره"ی
ناحیه‌ی شێراوا له عه‌فرین و له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا چه‌كدارێكی گروپه‌كه
كوژراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه هه‌ر هه‌مان رۆژ و له هه‌مان
گوند هێزه‌كانیان هێرشیان كردۆته سه‌ر گروپی "سوڵتان موراد"ی سه‌ر به میلیشیا
هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌شدا سێ چه‌كداری گروپه‌كه
كوژراون و حه‌وتی دیكه‌ش بریندار بون.