په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند،
ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی له‌كه‌ركوك كردوه به‌ڵام
داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به ته‌رخانكردنی كورسی كۆتاش بۆ كاكه‌ییه‌كان
ده‌ڵێت؛ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ره‌تیكردۆته‌وه.
ئاوێنه: له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا،
مه‌ریوان نادیار كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانى كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانى عێراق، وتی"ته‌رخانكردنى
كورسى كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كانى كه‌ركوك و موسڵ له نێو ئه‌و پرۆژه یاسایه‌دا هه‌بو كه
كۆمیسیۆن داویه‌تى به‌لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌م بڕگه‌یه به لیژنه‌ى
یاساییدا تێنه‌په‌ڕى."
به‌پێى وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق، ته‌رخانكردنى كورسى
بۆ كاكه‌ییه‌كان هێڵراوه‌ته‌وه بۆ دانوستانى نێوان كوتله سیاسییه‌كان، وتى"پرۆژه
یاساكه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه، دانوستانى نێوان كوتله‌كان ده‌زانێت ئه‌و
بڕگه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ى دوه‌م داخل ده‌كرێته‌وه یاخود نا."
سه‌باره‌ت به واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى
عێراق، مه‌ریوان نادر وتی"له پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردندا كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى
بۆ كراوه، ده‌ڵێت واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه دیارى ده‌كرێت
به‌پشت به‌ستن به‌پێشنیارى كۆمیسیۆن و به‌ڕه‌مه‌زاندى په‌رله‌مانى عێراق، 60 ڕۆژ پێش
به‌رێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنیش له ڕاگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێته‌وه."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌نها
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى له‌كه‌ركوك كردوه، به‌ڵام داواكه‌یان
له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاساییه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، وتیشی"كه‌ركوك جیاناكرێته‌وه
له‌باقى پارێزگاكانى تر له به‌رێوه‌چونى هه‌ڵبژاردندا، حاڵى كه‌ركوك حاڵى پارێزگاكانى
تر‌ى عێراقه."
مه‌ریوان نادر، ڕونیكرده‌وه ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتى گرفتیان
نییه گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌پێى یاسا له‌هه‌مو پارێزگاكانى تر عێراق دوابخرێ، له‌كه‌ركوكیش
دوابخرێ، وتى"به‌ڵام ڕ‌ازى نه‌بوین كه‌ركوك جیابكرێته‌وه له پارێزگاكانى تر."
بڕیاره كۆتایى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى
عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كوتله‌كان بۆچونى جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و دواخستنى
هه‌یه.