ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری: ئه‌و پاره‌یه‌ی پترۆدۆلار كه‌ له‌بانكی كوردستان بو ره‌وانه‌ی به‌غدا كراوه‌
  2019-04-07       1617       

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركوك كه‌ له‌بانكی كوردستان بوه‌ له‌هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاریداوه‌ بۆ كه‌ركوك خه‌رج بكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌غدا كردوه‌.

ئاوێنه‌: ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك له‌كوتله‌ی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بە میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند، بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عیراق پشكی كەركوك بەپارەی گەڕاوەی پترۆ دۆلارەوە زیاتر له‌ 450 ملیار دینارەو ئامادەكردنی پرۆژەكانیش بۆ خستنە بواری جێبەجێكردنەوە دەستیپێكردوەو دەتوانرێت بەو پارەیەش چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شارەكە ئەنجام بدرێت.

وتیشی"بەشێك لەو پارەیەی بۆ كەركوك تەرخانكراوە پارەی پترۆ دۆلارە كە لای حكومەتی هەرێمی كوردستان بوەو لەلایەن دادگاوە بڕیاردراوە بۆ كەركوك خەرج بكرێت و بڕەكەشی 51 ملیۆن دۆلارە."

ئەوەشی وت"پارەكە لەبانكی كوردستان بوەو حكومەتی هەرێم رەوانەی بەغدای كردوەو بەغداش رەوانەی كەركوكی دەكات تا پرۆژەی پێ بكرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×