هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌شێك له‌ڕێگه‌ی ئه‌زمڕ
بۆ سلێمانی داڕوخاوه‌و داوایان لێده‌كات به‌وریاییه‌وه رێگه‌كه به‌كاربهێنن.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه
وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند"ئاگاداری شۆفێرانی
سنوری قەزای شارباژێر دەکەینەوە، کە بەشێک لەڕێگەی ئەزمڕ بۆ سلێمانی لەدیوی ناحیەی
سیتەک داڕوخاوە."
وتوشیه‌تی"شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە بەوریاییەکی زیاترەوە
شۆفێری بکەن."
له‌ڕۆژانی رابردودا چه‌ند شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی
كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌و له‌ئه‌نجامی بارانێكی زۆری به‌لێزمه
لافاو دروست بو و چه‌ندین رێگه‌ش داڕمان.