شاره‌وانی دوكان رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاو
له به‌شێكی شه‌قامی "سارتكه"ی دوكان، به‌ربه‌ستیان داناوه بۆ
دیاریكردنی سنوره‌كه‌ی له‌پێناو سه‌لامه‌تی شۆفێراندا. داواش ده‌كات له‌خوار به‌ربه‌سته‌كانه‌وه
هاتوچۆ نه‌كرێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه رایگه‌یاند، چەند بەربەستێك لە شەقامی سارتكە
جێگیركرا تا ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداربن و پارێزراو بن لە ڕوداوی نەخوازراو، ئه‌وه‌ش لە بەرئەوەی لە
ئێستادا بەھۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی زێی دوكان بەشێك لە شەقامەكە ئاو گرتویەتی.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دوكان داواشی له‌هاوڵاتیان و
شۆفێران كردوه كه "لە كاتی ھاتوچۆدا لە خوار ئەو بەربەستانەی جێگیركراون ھاتوچۆ
نەكەن لەبەرئەوەی شەقام و شۆستە تێپەڕ دەكەن و سەرئەنجام ڕوداوی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە."