محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: داوامان لێكراوه‌ به‌شداری له‌حكومه‌ت بكه‌ین
  2019-04-07       1501       

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم دوجار قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌و داوایان لێكراوه‌ به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن.

ئاوێنه‌: محەمەد حاجی مەحمود، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سەبارەت بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی وتوه‌"پێویستە هەمومان پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتر باش بێت، بەهۆی ئەوەی کە هاوڵاتی یەک خاک و وڵاتین و لە هەمان کاتدا هاوزمانین، ئێستاش وەک دەبینین بۆچونەکان لەیەکتر نزیکن و پێویستە هەمولایەک بارودۆخەکە بپارێزین و درێژەی پێبدەین."

وتیشی"هەرچەندە بابەتی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دواکەوت، رەنگە ئەو دواکەوتنە بۆ ئێمە زۆربێت بەتایبەت نزیکەی شەش مانگە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، بەڵام لە کۆتاییدا پێدەچێت لایەنەکان گەیشتبن بە رێککەوتن و ئومێد دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا هەنگاوەکان تەواوبن."

لەبارەی بەشداریکردنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود وتویه‌تی"دو جار قسە لەگەڵ ئێمە کراوە لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەت، هاوکات را و بۆچونەکان ئاڵۆگۆڕکراوە و پێیان باش بو کە ئێمە بەشداری لە حکومەتدا بکەین."

سەبارەت بە چۆنیەتی و شێوازی بەشدارییکردنیان لە کابینەی نوێدا، محەمەد حاجی مەحمود وتویه‌تی"تا ئێستا نەچوینەتە ناو وردەکارییەکان، چونکە جارێ دەبێت سەرۆکوەزیران راسپێردرێت و ئەو کاتە بڕیاری لێ دەدرێت و دەچینە ناو وردەکارییەکانەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×