2019-04-08   1191     
ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران، كوێستان موحەمەد رایدەگەیەنێت نیگەرانن لەوەی تا ئێستا حكومەت پێكنەهاتوە ، دەشڵێت "دژی زیادكردنی جێگرێكم بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یان گۆران ئەو پۆستەی بدات بە یەكێتی".
ئاوێنە: كوێستان موحەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای وتوە " دژی زیادكردنی جێگرێكم بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یا گۆڕان ئه‌و پۆسته بدات به یه‌كێتی،تا ئێستا به‌فه‌رمی به ئێمه نه‌وتراوه ئه‌و پۆسته له ئێمه وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌درێت به‌یه‌كێتی، به‌ڵام بۆ بابه‌تێكی وا كه پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له گۆڕان وه‌ربگیرێته‌وه بۆ پێداچونه‌وه‌مان به ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا بڕیار لای من نیه بڕیار لای جڤاتی نیشتمانیه ، جڤاتی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه و بڕیار ده‌دات كه به‌رده‌وام بێت له‌به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت یا بكشێته‌وه".
راشیدەگەیەنێت په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد له‌بری داواكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن،ناكرێت حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان بكرێنه قوربانی "شه‌خسێك" یا كه‌سێك پۆست زیاد بكه‌ی یا كه‌می بكه‌ی ئه‌مانه هه‌موی بارگرانیه بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی .