گەنجێكی شاری هەولێر لەسەر هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك دەستگیر دەكرێت
  2019-04-08       1125       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئاشكرایدەكات كە گەنجێكی شاری هەولێر لەسەر هەرەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كچێك دەستگیر دەكرێت، باس لەوەش دەكات رێكارە یاساییەكان لەدژی ئەو گەنجە دەستیان پێكردوە.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان رایدەگەیەنێت لەسەر هەرەشەی بڵاوكردنەوەی كچێك گەنجێك بەناوی "م، ا، ا" دانیشتوی هەولێر دەستگیركراوە، دەشڵێت " تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكانی داناوە و مۆبایلەكەی چەندین وێنەی ئافرەتەكەی تێدابوەو رێكاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەش لەسەر كەیسەكە بەردەوامە".



لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە "دوای ئەوەی ئافرەتێك بەناوی (ج،ح،م) سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمانی كرد ئاگاداری كردینەوە بەوەی كە كوڕێك بەناوی (م،أ،أ) دانیشتووی شاری هەولێرە هەڵساوە بەدانانی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵی گوایە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەكات، دواتر متمانەیەكی زۆری لای ئافرەتەکە دروست كردوە چەندین وێنەی ئافرەتەكەی گرتوە".


باس لەوەش دەكات گەنجەكە پاشان هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لێكردوە ئەگەر 10 هەزار دۆلاری پێنەدات، بەڵام ئافرەتەكە پارەكەی نەداوەتێ و سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەیانی كردوە، دەشڵێت "دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە تیمەكانمان لە نوسینگەی منارەی بەرەنگاربوەنەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان پاش دارشتنی پلانێكی ورد و تۆكمە توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×