پردی "پردێ‌" نۆژەن دەكرێتەوە
  2019-04-08       1695       

دەستەی راگەیاندن‌و پەیوەندییە حكومییەكانی پارێزگای كەركوك هۆشدایی دەدات بە شۆفێران‌و رایدەگەیەنێت پردی "پردێ‌" نۆژەن دەكرێتەوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" دەستەی راگەیاندن‌و پەیوەندییە حكومییەكانی پارێزگای كەركوك رایگەیاند لەكاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانی ئەمرۆوە دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەی پردی "پردێ‌" كە رێگەی سەرەكی كەركوك – هەولێرە.


ئاشكراشیدەكات كاری چاككردنەوە‌و نۆژەنكردنەوەی پردەكە ماوەی سێ‌ رۆژ دەخایەنێت‌و لەلایەن فەرمانگەی رێگەوبان‌و پردەكانی كەركوكەوە سەرپەرەشتی دەكرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×