" لەمساڵ لەبودجەی عێراق 193 ملیاردینار بۆ هەرێم دابینرکراوە بەڵام بەداخەوە دەرمان نیە"
  2019-04-08       1920       

غالب موحەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت " لەم ساڵ لەبودجەی عێراق 193 ملیاردینار بۆ هەرێمی کوردستان دابینرکراوە بەڵام بەداخەوە دەرمان نیە" .

ئاێنە، ئەیاد موحەمەد: بەیانی ئەمڕۆ لەقەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان غالب موحەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەسەبارەت بە دۆخی تەندروستی لەسنوری گەرمیان و هەرێمی کوردستاندا ڕێکیخستبو ئاماژەی بەوەدا "لەهەرێمی کوردستان قۆرخکارییەکی زۆر لەهەرێمی کوردستان بەتایبەت لەکەرتی دەرماندا دەکرێت، وە گرێبەستەکان دەدرێت بەکۆمپانیایەک یان دوکۆمپانیا بەپێی ئاستی بەڕێوەبەرایەتیەکە وەئەم کۆمپانیایەش هەوڵدەدات، ئەو دەرمانەی دەیهێنێت بەنرخێکی گران بیهێنێت".

وتیشی" کۆمپانیایەیەک لەگەرمیان 403 ئایتم، مادەی پێدراوە بۆ ئەوەی بیهێنێت بەڵام نرخەکانی زۆر زۆر گرانە، بۆنمونە مادەی واهەیە نرخی 2 هەزارە بە 20 هەزار کڕیویەتی دیستیل وەتەر بە30 دینارە بە 70 دینار کڕاوە، لەئاوی مغژی و دیستیل وەتەرا زیاتر لە 70 ملوێن دینار قازانج کراوە".

غالب وتیشی"ناکرێت لەعێراق 193 ملیار دینار بۆدەرمان تەرخانکراوە، لەکاتێکدا دەرمان نەبێت، لە 31 مادە کەبە 128 ملوێن دینار کڕاوە لەوڕێژەیە 52 ملوێن نرخەکەیەتی، زیاد لە70 ملوێنی قازانجە".

راشیدەگەیەنێت  داوای کردوە لەلایەنە پەیووەندیدارەکان لەوەزیر لەلیژنەی تەندروستی پەرلەمان، لەلایەنەکانیتر بێنەسەرخەت بۆئەوەی ئەم قۆرخ کاریەنەهێڵن وتیشی "خۆم بەتەواوی ئەیدەمە دەستەی نەزاهە و داواکاری گشتی بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لەم بابەتانە بکرێت ، دەبێت لێکۆڵینەوەکان خەڵکی تیادیاریبکرێت کێ گەندەڵبوەلەبەرئەوەی گەندەڵیەکی گەورە کراوە ، ئەگەرهاتو 6 ملیار دینار سەرف بکرێت بۆدەرمان لەمانگێکدا 3 ملیارو نیوی هەروا دەڕوات، هاوڵاتیان دەرمانیان نیە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×