هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاند، له‌چه‌ند
سه‌عاتی داهاتودا رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت
ئیمزاده‌كرێت و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی
كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی
په‌رله‌مانی كوردستان دێته به‌ته‌واوی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه كه له ئێستادا له‌سه‌دا
98ی پۆسته‌كان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: هێمن هه‌ورامی، كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستانه،
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به میدیای حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند"به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا
پڕۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌و تێگه‌یشتنێكی
زۆر باش له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا
وه‌ك براوه‌ی دوه‌می هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و لێكتێگه‌یشتنێكی باش و رێككه‌وتنیشمان له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو لایه‌نی براوه‌ی سێیه‌م هه‌یه."
وتیشی"هه‌وڵی
زۆر جددی ده‌ده‌ین له‌چه‌ند سه‌عاتی ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم له‌چه‌ند رۆژی
ئاینده‌دا رێككه‌وتنی نیوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ئیمزا بكرێت."
هێمن هه‌ورامی
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌ئێستا پارتی
و یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ك سێ هێزی براوه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان
هاوبۆچونییه‌كی باش له‌نێوانیاندا هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی به‌شداریان و هه‌روه‌ها
كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به
یه‌كلابونه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مو پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌ت
هێمن هه‌ورامی وتی"له‌سه‌ر پۆسته‌كانیش ده‌توانم بڵێم رێككه‌وتنه‌كان
كۆتاییان هاتوه. راسته ره‌نگه هه‌ندێك بۆچونی جیاواز دروست بوبێت له‌سه‌ر پرسی
دو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵام من پێموایه هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كێتی و هه‌م
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك سێ هێزی به‌رپرسیاری وه‌ك یه‌ك كه هه‌ست به هه‌ستیاری
قۆناغه‌كه ده‌كه‌ن ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌بێت.
له‌سه‌دا 97 بۆ 98ی پۆسته‌كان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه ماوه دوا
تێگه‌یشتن بكرێت."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كردوه بۆ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه سه‌عات 2ی
پاشنیوه‌ڕۆ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم، ئێمه زۆر به ئومێدین و دڵنیاشین له‌وه‌ی كه به‌ر له‌دانیشتنه‌كه رێككه‌وتنی
كۆتایی هاتبێته ئاراوه."
هێمن هه‌ورامی پێشبینیشی كردوه كه تا سه‌ره‌تای
مانگی داهاتو كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.