ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌به‌رامبه‌ر
به تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه، به‌ڕه‌سمی هێزه سه‌ربازییه‌كانی
ئه‌مریكای له رۆژئاوای ئاسیا وه‌ك "گروپی تیرۆریستی" ناساند.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری
ئیسلامی ئێران كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی پۆلێنكردنی سوپای
پاسدارانی وڵاته‌كه‌ی له‌لیستی تیرۆردا كرد له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌شی
به "نایاسایی و مه‌ترسیدار" ناوبرد.
وتوشیه‌تی"ئه‌و هه‌نگاوه بێ بنه‌مایه(ی كۆشكی سپی)
مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ پرسی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تی و
پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "سوپای پاسدارانی ئێران،
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه كه هه‌میشه پشتیوانی
گروپه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كان بون له رۆژئاوای ئاسیا، به‌رده‌وام له‌هێڵی
پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی بوه له‌ناوچه‌كه."
وتوشیه‌تی"كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌نگاوێكی دژ به هه‌نگاوه نایاسایی و نائه‌قڵانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌مریكادا رایده‌گه‌یه‌نێت
كه رژێمی ئه‌مریكا به "ده‌وڵه‌تێكی پشتیوانكه‌ر له‌تیرۆر"و هه‌روه‌ها "فه‌رمانده‌یی
ناوه‌ندی ئه‌مریكا ناسراو به سه‌نتكۆم"و هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌و فه‌رمانده‌ییه‌ن
به "گروپی تیرۆریستی" ده‌زانێت."
له‌كۆتاییشدا به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه
ئه‌مریكا به‌رپرسه له ته‌واوی ئه‌و سه‌رئه‌نجامه مه‌ترسیدارانه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌یه‌وه
ده‌كه‌ونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كۆشكی سپی له‌زاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئیداره‌ی ئه‌مریكا، سوپای پاسدارانی ئیران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی پۆلێن ده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییه جیهانییه‌ی كه ئێران پێی هه‌ڵده‌ستێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌نگاوه بێ پێشینه‌یه ده‌نێت وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌وڵه فراوانه‌ی كه هه‌یه بۆ دژایه‌تی ئه‌و تیرۆره‌ی كه ئێران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پشتیوانی ده‌كات."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌كه ده‌بێته هۆی زیادكردنی گوشاره داراییه‌كان و گۆشه‌گیركردنی ئێران و بێبه‌شكردنی رژێمه‌كه‌ی له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی."