عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
كوردستان ئاشكرایده‌كات، له دو سكاڵادا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌ڕێز-ه‌وه به
تۆمه‌تی ناوزڕاندن له‌سه‌ری تۆماركراوه، دادگا بێتاوانی ئه‌می سه‌لماندوه. ده‌شڵێت،
كارده‌كه‌ین بۆ گەڕاندنەوەی دەیان ملیۆن دۆلاری حکومەت کە بە قەرز دراوە بە هەندێک
کۆمپانیاو سەرمایەدار.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌هه‌ژماری
خۆی له‌فه‌یسبوك بڕیاری دادگای سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ی كه له‌لایه‌ن
كۆمپانیای به‌ڕێز-ه‌وه به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن له‌سه‌ری تۆماركرابون و بڵاوكرده‌وه‌و
رایگه‌یاند"له ساڵی ٢٠١٦، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌و ڕاپۆرتی چاودێری دارایی بڵاومکرده‌وه
كه له ساڵی ٢٠٠٨دا، کۆمپانیای به‌ڕێز، که خاوه‌نه‌که‌ی مه‌لا یاسین-ه بڕی ٨ ملیۆن
و ٥٠٠ هه‌زار دۆلاری له وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتوه به قه‌رز،
وه‌زاره‌تی دارایی نوسراوی کردوه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌م پاره‌یه بباته ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"کۆمپانیای به‌ڕێز له ساڵی
٢٠١٦ به تۆمه‌تی ناوزڕاندن دو سکاڵای له‌سه‌ر من تۆمارکرد له دادگا سلێمانی، له‌به‌رده‌م
دادگا ئاماده‌بوم، هه‌مو به‌ڵگه‌کان خرانه به‌رده‌ست دادگا، دوای زیاتر له دو ساڵ،
دادگا بێتاوانی منی سه‌لماند."
وتوشیه‌تی"منیش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه که
پاره‌ی خه‌ڵکه ئه‌م دۆسیه‌یه‌م له ڕێگای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه داوه به دادگا."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلار
قه‌رزارن و نایده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی باشترین زه‌وییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یان بێبه‌رامبه‌ر
وه‌رگرت و به ملیۆنان دۆلار فرۆشتیانه‌وه، به‌دڵنیایی یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانمان
له‌م خوله‌دا وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزانه‌و به‌دواداچونه بۆ گه‌نده‌ڵی پرۆژه‌کانی
وه‌به‌رهێنان."