مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له‌قۆناغی دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، به
دو مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی ئاماده‌ن ده‌ست به دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیادا بكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌و وتانه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه
له‌وته‌یه‌كیدا هاتن له‌میانی ئاهه‌نگێكدا كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌رییه‌وه
له‌كۆبانێ رێكخرابو و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان و هه‌روه‌ها
بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماده‌ی بون.
مه‌زڵوم عه‌بدی له‌وته‌كه‌یدا وتی"ئیداره‌ی مه‌ده‌نی
و سه‌ربازی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئاماده‌یه ده‌ست به دانوستان له‌گه‌ڵ
توركیا بكات له قۆناغی داهاتودا به‌و مه‌رجه‌ی توركیا له ناوچه‌ی عه‌فرین-ی باكوری وڵات بچێته ده‌ره‌وه."
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه مه‌رجه‌كه‌ی
دیكه ئه‌وه‌یه توركیا واز له هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا
بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه نیشتمانییه‌كانی سوریا خۆیان كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری
ئاشتیانه له‌قۆناغی دوای قۆناغی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.
مه‌زڵوم عه‌بدی هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه
كه هێزه‌كانیان مافی به‌رگری ره‌وایان هه‌یه له‌ناوچه‌كانیان به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و
هێرشێك كه ببێته هۆی ناسه‌قامگیری ئاسایشی سوریا به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی باكوری
وڵات.