"وەزیری دارایی بەڵێنی داوە بڕیاری وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەكان رابگرێت"
  2019-04-08       1479       

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زیری دارایی هه‌رێم به‌ڵێنی داوه‌ بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌كان له‌هاوڵاتیان رابگرێت تا دوای مانگی ره‌مه‌زان.

ئاوێنه‌: شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو، ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"قسەم لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم كردوە سەبارەت بە وەرگرتنەوەی پێشینە لە هاوڵاتیان كە ئێستا بارگرانییەكی زۆری لەسەر خەڵك دروستكردوە كە چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی دارایی نەیانتوانیوە قەرزی حكومەت بدەنەوە."

شێركۆ جەودەت وتیشی"وەزیری دارایی بەڵێنی داوە ئەو بڕیارە رابگرێت تا دوای مانگی رەمەزان و دواتر رێنماییەكی نوێ دەربكات بۆ دانەوەی ئەم قەرزە كەڵەكەبوەی سەر هاوڵاتیان بەشێوازێكی درێژخایەن نەك هەموی لەسەر یەك."

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئەو قەرزەی ئێستا لە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە هی ئەوانەیە كە بەناوی هاوڵاتی وەرگیراوە نەك فەرمانبەرو بەڵێنەكەی وەزیری داراییش هەمو جۆرە قەرزەكان دەگرێتەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×